شوبات 27, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • ملیۆنان کار بەهۆی کۆرۆناوە رەنگە بە یەکجاریی لەناوبچن

ئابوریناسان هۆشداری دەدەن، ڕەنگە دوای لەناوچوونی کۆرۆنا، ملیۆنان هەلی کار بۆ هەمیشە لەناوبچن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهاندا، ژمارەیەکی زۆر کار و پیشە لەسەر ئاستی جیهان بایەخیان کەمبووەتەوە.

پسپۆڕانی ئابوریی خۆرئاوا دەڵێن، “ترس هەیە لەوەی دوای نەمانی پەتاکەش، ملیۆنان هەلی کار هەڵبوەشێندرێنەوە و چەندین ملیۆن کەس بۆ هەمیشە کارەکانیان لەدەستبدەن.”

ئەوان ڕوونیدەکەنەوە کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، گۆڕانێکی گەورەی بەسەر بازاڕی کاردا هێنا و وایکرد زۆرێک لە کارگەران لە ماڵەکانیانەوە کاربکەن، یاخود پێویست نەکات بەهۆی کارکردنەوە گەشت بکەن.

ئابوریناسان ئاشکرایانکردووە، ڕەنگە چەندین کارگە و کۆمپانیا بیر لەوە بکەنەوە دوای تەواوبوونی کۆرۆنا، ژمارەی فەرمانبەر و کارگەرانیان کەمبکەنەوە و بەشێکیان لە ماڵەوە کاربکەن و بەشێکیشیان دەربکرێن و ڕۆبۆت جێگەیان بگرێتەوە.

پێشتر بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندبوو، دوای کۆرۆنا، نیوەی گەشتەکانی کارکردن و 30%ی ڕۆژانی کارکردن لە ئۆفیسدا بۆهەمیشە لەناودەچن.

سەرپەیڤ