شوبات 28, 2021 08:31 Asia/Tehran
  • بایدێن بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنگرێس ھێرشی سەر سووریای پاسا دایەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنگرێس، ھەوڵی دا بە بیانووی پێشگرتن بە ھێرشی زیاتری سەر لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق، ھێرشی سەر ڕۆژھەڵاتی سووریا پاسا بداتەوە.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ھێرشی ئاسمانیی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینیی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ھێندێک لە بنکەکانی تاقمە خۆڕاگرەکان بە پێی فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەنجامی گرتووە، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە نامەیەکی ئاراستەی «نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و «پاتریک لیھی» سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی سێنای ئەم وڵاتە کرد کە تیای دا ھەوڵی داوە دەست درێژکاریەکانی سەر خاکی سووریا پاسا بداتەوە.

لەو نامەیەدا کە دەقەکەی لە لایەن کۆشکی سپییەوە بڵاو بووەتەوە، «جۆ بایدێن» بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە ئامانجی لە ھێرش کردنە سەر ھێندێک لە ئامانجەکان لە ڕێۆژھەڵاتی سووریا تەنیا پێشگرتن بە بەردەوام کرانی ھێرشی سەر لەشکریانی ئەمریکی و ھاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق دا بووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەکەی دا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە، ئدەو تاقمانەی وا لە ھێرشەکاندا کراونەتە ئامانج لە ڕاستی دا ھەر ئەو تاقمانە بوون کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ھێرشیان کردە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ھەولێردا.

سەرپەیڤ