ئادار 04, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • ٣٢ ڕێکخراوەی ئەمریکی ڕوو لە «یایدێن» ڕایانگەیاندووە: با ئەمریکا ھاوڕەوت لەگەڵ ئێراندا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام

٣٢ ڕێکخراوەی ئەمریکی لە نامەیەک دا بۆ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بە سەرنجدانی ئەمەی کە ئەمریکا یەکەم لایەنێکە کە لە ڕێکەوتنی بەرجام کشاوەتەوە، ئەم وڵاتە دەبێ لانیکەم ھاوڕەوت لەگەڵ ئێراندا بگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نووسەرانی ئەو نامەیە بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جەختیان لەوە کردووەتەو کە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام لە ڕیزی «گرینگترین و ئاشکراترین» بەڵێنەکانی لە ڕەوتی خەباتی ھەڵبژاردن دا بووە.

ئەوانە ھەروەھا ئەوەشیان وەبیری «بایدێن» ھێنایەوە کە پێشتر لە وتارێکدا سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشار»ی ترەمپی وەکو شکست ھێنانێکی مەترسیدار نرخاندووە.

ڕێکخراوە ئەمریکییەکان لە ھێندێک لە ھەنگاوەکانی دەوڵەتی «بایدێن» وەکو وەرگرتنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران پێشوازییان کردووە، بەڵام ئەوەشیان نووسیوە کە لە ھێندێک لە بەیاننامەکانی دەوڵەتی «بایدێن» لە بارەی ئەمەی کە تاران دەبێ یەکەم ھەنگاو بۆ گەڕانەوە بەرەو بەرجام ھەڵگرێت، نیگەرانن.

دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «جۆ بایدێن» دانی ناوە بە شکست ھێنانی سیاسەتەکانی «ترەمپ» لە ھەمبەر ئێران و وتوویەتی ، بەنیازە بەسەرنجدانی ئەوەی کە کشانەوەی یەک لایەنە لە بەرجام بووەتە ھۆی تەریک خرانەوەی نێونەتەوەیی ئەمریکا، وڵاتەکەی بۆ ئەم ڕێککەوتنە جێی پەسەندەی ئەنجومەنی ئاسایشت بگەڕێنێتەوە. سەرباری ئەمەش کاربەدەستانی دەوڵەتی «بایدێن» لە ماوەی ڕۆزانی ڕابردوو باسی ئەوەیان کردوە کە گەڕانەوەی بۆ بەرجام دوای وازھێنانی ئێران لە ھەنگاوەکانی قەرەبووکارانەی، ئەنجام دەگرێت. ئەم وتانە لە کاتێکدایە کە واشێنگتۆن بۆخۆی ئەو لایەنە بووە کە وێڕای پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، بەشێوەی یەک لایەنە لێی کشاوەتەوە.

سەرپەیڤ