ئادار 04, 2021 12:45 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆشکی سپی: کاریگەریی ھێرشی سەر «عەینۆلئەسەد» ھەڵدەسەنگێنین

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی موشەکیی سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق ڕایگەیاند: خەریکی ھەڵسەنگاندنی ئەو ھێرشەین، بەڵام لە بڕیارداندا پەلە ناکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جین ساکی» ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی ئەم بابەتەی کردو وتیشی: ئەم ھێرشە شەوی ڕابردوو ڕووی داوەو ئێمە ھێشتا خەریکی لێکدانەوەی ڕەھەندەکانی ڕووداوەکەین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بە شێوەیەکی گونجاوو بەتەواوی تاوتوێ کراو لە لایەن سەرچاوە یاساییەکانەوە، وەڵامی ھێرشی ئەم دواییەی ھێزەکانی سەربە ئێران بۆ سەر ھاوپەیمانی و ویلایەتە یەکگرتووەکانمان داوەتەوە .

وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی: ئێمە ھەمیسان بە شێوازو لە کاتی دڵخوازی خۆمان کاردانەوە پیشان دەدەین و ئەو بژاردەیە لای خۆمان ڕادەگرین. لە ئێستاش دا ستافی ئاسایشتی نیشتیمانی ڕاپۆرتێکی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کردووە کە ھەڵبەت بۆخۆشی بە وردی بابەتەکەی خستووەتەژێر چاودێرییەوە.

ساکی وتیشی: ئەوەی بەنیازین بیکەین ئەمەیە کە بڕیارێکی بەھەنگ و پەلە نەدەین کە ئاڵۆزیی زیاتری لێ بکەوێتەوە، یان ببینە کایەکلێی دەستی دوژمن. 

سەرپەیڤ