ئادار 04, 2021 14:57 Asia/Tehran
  • وڵاتانی ئەورووپی لە دەرکردنی بڕیارنامەی دژی ئێران کشانەوە

کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلجەزیرە باسی کشانەوەی وڵاتانی ئەورووپیی کرد لە ئاراستەکردنی بەرنووسی گەڵاڵەیەکی دژی ئێران لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی.

ئەلجەزیرە ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئینگلیس و فەرەنساو ئاڵمانیا لە گەڵاڵەکەیان بۆ پەسەند کردنی بڕیارنامەیەکی دژی ئێران  لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، کشانەوە.

ئەم سێ وڵاتەی ئەورووپا کە بە پاڵپشتیی ئەمریکا بە نیازی ئامادە کردنی بەرنووسی گەڵاڵەیەک بوون بۆ پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک دژی کەم کرانەوەی ئاستی ھاوکاریی ئێران لەگەڵ  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، لەدوا چرکەدا لەو ھەوڵەیان وازیان ھێناو کشانەوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا پەیامنێری ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژوڕناڵ» لە برۆکسێڵیش لە ھەژماری توییتێرەکەی دا باسی بابەتێکی وەھای کردووەو جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەڵبەت دەبێ پشتڕاست کرانەوەی یەکجاریی ھەواڵەکە لە سەرچاوەکانی دیکە پێ و شوێن بگرێت.

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز پێشتر لەم بارەیەوە وای بڵاو کردبووەوە کە، سەرباری وشداری دانەکانی ئێران و ڕووسیا، ترۆئیکای ئەورووپی بە نیازی پەسەند کردنی بڕیارنامەیەکی دژی ئێرانن و ھەواڵدەریی فەرەنساش نووسیویەتی: ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن ئەمریکاشەوە داکۆکیی لێ دەکرێت، لەوانەیە سبەینێ ھەینی دەنگی لە سەر بدرێت.

 

سەرپەیڤ