ئادار 05, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا ، ئەوپەڕی پێشێلکردنی مافی مرۆڤە

کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایانگەیاندووە: جاڕنامە نائاساییەکانی دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بیانوویەکن بۆ بایکۆتی یەک لایەنە، دەبێتە ھۆی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک دا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بایکۆتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەل و مەرجێکی نائاسایی دا ڕاگەیەندراون و بەشێکی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی چین، کوبا، هائیتی، ئێران، نیکاراگۆئێ، ڕووسیا، سووریا، ڤەنزۆئیلا، زیمبابووه و وڵاتانی دیکەی جیھان پێشێل دەکات.

«ئێلنا دوپوھان» ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان «بۆ کاریگەریی نەرێنیی ھەنگاوی زۆرەملێی یەک لایەنە»و ھەروەھا «ئۆبیۆرا ئۆکافور» کارناسی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و ھاوپشتیی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتەکانیاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، نمونە نائاساییەکانی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا زۆر جار پەیمانە نێونەتەوەییەکانی مافی مەدەنی و سیاسی پێشێل دەکەن.

بە قسەی کارناسانی مافی مرۆڤ، وادیارە جاڕنامە نائاساییەکان بیانوویەکن بۆ داسەپاندنی بایکۆتی بێ کۆتایی.

کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە ئەمریکا کردووە کە بە تەواوی پابەند بێت بە بەڵێنەکانی لە بارەی پەیمانە نێونەتەوەییەکانی مافی مەدەنی و سیاسی بۆ ئەوەی پێش بە کاریگەریی نەرێنی لە سەر مافی مرۆڤ بگیردرێت.

سەرپەیڤ