ئادار 06, 2021 12:28 Asia/Tehran
  • نرخی نه‌وتی خاو لە 70 دۆلار نزیک بووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت دوو دۆلار بەرزبوەوە و ئەمڕۆ شەممە یەک به‌رمیل له‌ بازاڕه‌کانی جیهان گه‌یشته‌ 69.40 ‌دۆلار.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌‌ و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک له‌ 67.50 دۆلارەوە گەیشتە 69.40 دۆلار، به‌وه‌ش هه‌ربه‌رمیلێک 2 دۆلاری چوەته‌سه‌ر، هاوکات یه‌ک به‌رمیل خاوی تەکساسی ئەمریکاش به‌ 64.87  دۆلار فرۆشرا.

وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەی ئۆپێک (ئۆپێک پڵه‌س) بڕیاریاندا سنودارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تا مانگی نیسانی داهاتوو بەردەوامبێت و ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ده‌بێت.

به‌پێی رۆیته‌رز، وه‌زیری وزه‌ی کازاخستان رایگه‌یاندوە، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 20000 (بیست هه‌زار) زیاده‌که‌ن و هه‌روه‌ها روسیاش 130000 (سه‌د و سی هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێکدا زیاده‌کات.

  هه‌ڵمه‌تی به‌کارهێنانی ڤاکسینی کۆۆنا له‌ جیهان و گه‌یشتنی به‌ زۆربه‌ی وڵاتان کاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

سەرپەیڤ