نیسان 20, 2021 05:23 Asia/Tehran
  • «خاوییەر سۆلانا» : ئەوپەڕی گوشارەکەی ترەمپ شکستێکی گەورە بوو

بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی و ئاسایشتی یەکێتیی ئەورووپا، ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ دژی ئێرانی بە شکستێکی گەورە نرخاندو دانوستانەکانی ڤییەناشی بە دەرفەتێک بۆ دەرباز کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خاوییەر سۆلانا ڕۆژی دووشەممە لە یادداشتێکدا نووسی: دیپلۆماسی بەردەوام تاکە ڕێگای گونجاو بووە بۆ چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام کاتێک کە سیاسەتی دەرەوەیی سواری شەپۆلی ھەست و سۆز دەبێت و لە ھەمبەر ئاڵۆشییەکی فێڵبازانەدا بە چۆک دا دێ، ئەوسا ئیدی پێکھاتە دەوڵەتییە زیرەکەکان دۆش دادەمێنن و لە تاریکایی دا ڕۆ دەچن.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە، دوای ھێزشەکانی ١١ سپتامبەری ٢٠٠١ لە ئەمریکا، وەھا بابەتێکدا ڕووی دا و لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی پڕفەرتەنەی «دۆناڵد ترەمپێش دا دووپات بووەوە. ڕەنگە باشترین نمونەش لەم بوارەدا بڕیاری بە ھەنگ و پەلەو یەکلایەنەی ترەمپ بۆ کشاندنەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بێت.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوەیی و کاروباری ئاسایشتی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم ڕێککەوتنە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ و دانوستانی تاقەت پڕوکێن سەری گرت، کەچی ترەمپ وەکو بەشێک لە ستراتژیای بوغرایانەو ناژیرانەی دژی ئێران ھەڵیپەسارد.

سۆلانا ئەوەشی ڕاگەیاند کە:   بە ھاتنە سەر کاری «جۆ بایدێن» ئەو دانوستانەی کە لەم مانگەدا لە ڤییەنا دەستی پێکرا، دەرفەتێکی دیپلۆماسیانە دەداتە ھێزە سەرەکییەکانی جیھان بۆ دەرباز کردنی ئەم پەیمانە. ئێمە دەبێ ھیوامان بەوە بێت کە ئەوانە سەرکەون، چونکو ئەوپەڕی گوشارەکەی ترەمپ شکستێکی گەورەیە.

سەرپەیڤ