نیسان 20, 2021 05:29 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە بەردەوام کرانی ھێرشەکان لە عێراق دا نیگەرانیی دەربڕی

بەرپرسێکی ئەمریکا لەوەی کە ھێرشی سەر بنکەو بەرژەوەندییەکانیان لە وڵاتی عێراق بەردەوامە ، پەرۆشی و نیگەرنیی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جان کربی» وتەبێژی پێنتاگۆن لە بەر بەردەوام کرانی ھێرشەکان لە عێراق دا  بۆ سەر بنکەو بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی دەربڕی و لەگەڵ ئەمەش دا وێڕای گەڕانەوە بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دەوڵەتی عێراق خەریکە لەم پەیوەندیەدا ئەنجامی دەدات، خۆی لە ھەرچەشنە ڕادەربڕین و ھەڵسەنگاندنێک لەم بارەیەوە بە دوور ڕاگرت.

«جان کربی» لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوەش کردەوە کە، ئامادە بوونی ئێمە لە عێراق دا بۆ یارمەتی دانی دەوڵەتی ئەو وڵاتەیە بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ عێراق و ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە گەلێک باش و بەھێزە.

وتیشی: عێراقییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن لە بارەی ھێرشەکانەوەو دەبێ بھێڵین کاریای خۆیان بکەن. بەردەوام کرانی ھێرشەکان جێگای نیگەرانین و ئێمە لە ڕاوێژماندا لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە باسمان کردووەو مافی بەرگری بۆ خۆشمان بە پارێزراو دەزانین.

سەرپەیڤ