نیسان 21, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • ھەڵبژێردرانی نوێنەری ئێران وەکو یاریدەری لێژنەی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی

باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی بۆ سێھەمین ساڵی بەردەوام لە لایەن ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیاییەوە وەکو یاریدەری لێژنەی ڕاپەڕاندنی ئەم ڕێکخراوەیە دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،لە شەست و پێنجەمین کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی کە لە پەراوێزی بیست و پێنجەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی چەک و چۆڵی کیمیایی لە شاری لاھە بەرپا کرا، «عەلیڕەزا کازمیی ئدەبەدی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن تاقمی ئاسیایی وەکو یاریدەری سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە پێشنیار کرا. بەم چەشنە «عەلیڕەزا کازمیی ئدەبەدی» بۆ سێھەمین خولی یەک لەدوای یەک بۆ ماوەی ساڵێک وەک یاریدەری سەرۆکی  ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی ھەڵبژێردرا.

 ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی یەکێک لەو دوو کۆڵەکە سەرەکییەی دیاری کرانی سیاسەتی ڕێکخراوەکەیە کە لە ٤١ وڵاتی ئەندام پێکھاتووە.

سەرپەیڤ