نیسان 23, 2021 13:39 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا: دانوستانەکانی ڤییەما ھیچ پەیوەندییەکی بە ئیسرائیلەوە نییە

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جەختی کرد: ڕژێمی زایونی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران نییە و ھیچ پەیوەندییەکیشی لە گەڵ دانوستانەکانی ڤییەنا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناف «پیتێر ستانۆ» وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران لە پەیوەندیی لەگەڵ کاریگەریی ھێرشی موشەکیانەی سەر دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو لە سەر دانوستانەکانی ئێستای بەرجام لە ڤییەنا جەختی کرد: ئەمەی کە ھیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان ئێسرائیل و دانوستانەکانی بەرجام لە ئاردا نییە، دەبێ ڕوون بێتەوە.

«ستانۆ» ھەروەھا لە بارەی ھەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەش وتی: ھێندێک پەیوەندی لە نێوان ڕێکخەری بەرجام و شاندەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئاردایە.

سوپای ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە موشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان لە سووریاوە ھاوێژراوەو لە نزیکی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا» لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین داکەوتووە.

سەرپەیڤ