ته‌مووز 22, 2021 01:21 Asia/Tehran
  • سنۆدێن: دوور نییە سیخوڕئامێرەکەی ئیسرائیل، مۆبایلەکەی «بایدێن»یشی ھاک کردبێت

لەقاودەرە ناودارە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە: دوور نییە کۆمپانیای بەرھەمھێنەری سیخوڕئامێرەکەی ئیسرائیل، مۆبایلەکەی «بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاشی ھاک کردبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ئێدوارد سنۆدێن» لە قاودەری ناوداری ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە ڕاپۆرتە تازەکانی پەیوەست بە دزەی  سیخوڕئامێرەکەی ڕژێمی زایونی لەنێو مۆبایلی سەرکردەکانی وڵاتان و ھەڵسوڕاوان و ڕۆژنامەنووسان کاردانەوەی لەخۆی پیشان دا.

وتەکانی «سنۆدێن» دوای ئەوە دێت کە تاقمی «NSO» دروستکەری سیخوڕی ئامێری «پیگاسۆس» کە ئەوە دەرکەوتووە بە سەر «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا سیخوڕیی کردووە، بانگەشەی کردووە لە ڕووی تەکنیکییەوە ھاک کردنی مۆبایل بە کۆدی ئەمریکا ڕێی تێ ناچێ. ئەم لەقاودەرە ھەرانەرەو ڕاوێژکاری پێشووی ئاژانسی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا وتوویەتی : ئەو بانگەشەیەی «NSO» کە دەڵێ لە ڕووی تەکنیکییەوە ڕێی تێ ناچێ لە ژمارە تەلەفۆنەکانی ئەمریکا سیخوڕی بکرێت درۆیەکی قیزەونە.

«سنۆدێن» کە لە ئێستادا لە ڕووسیا بەسەر دەبات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،دوورنییە کۆمپانیای بەرھەمھێنەری سیخوڕئامێرەکەی ئیسرائیل، مۆبایلەکەی «بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاشی ھاک کردبێت.

سەرپەیڤ