تشرینی دووه‌م 25, 2021 14:34 Asia/Tehran
  • تالیبان:ڕێکخراوەی «سی ئای ئەی» بە نیازی دابەش کردنی ئەفغانستانە

ئەندامێکی باڵای تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان دەڵێت: ڕێکخراوەی سیخوڕیی ئەمریکا «سی ئای ئەی» بە نیازی دابەش کردنی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «ئەنەس حەقانی» ئەندامی باڵاو برای «سیراجەددین حەقانی سەرپەرشتی وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای بە بەرپرس زانینی ئەمریکا لە بارەی دوو دەیە شەڕ لە ئەفغانستاندا وتیشی: ڕێکخراەی «سی ئای ئەی» بۆ دابەشکردنی ئەم وڵاتە ھەوڵ دەدات.

حەقانی وتیشی: ئەمریکا ھۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئێستای ئەفغانستانە.

لەشکریانی ئەمریکی دوای بیست ساڵ داگیرکاری و لەنێو بردنی ژێرخانە ئابوورییەکانی ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی ئوت بە سەرشۆڕی و شکست خواردوو لەم وڵاتە کشانەوە. تاقمی تالیبانیش لە ١٥ی ئوت دەستەڵاتی لە ئەفغانستاندا گرت بە دەستەوە.

سەرپەیڤ