کانونی دوھەم 14, 2022 22:54 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین لە ئەمڕۆوە پراکتیزە دەکرێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ چین وتی: ھەردووک لا لەم سەردانەدا لە سەر ئەوە ڕێککەوتین کە ئەمڕۆ ھەینی وەکو ڕۆژی دەستپێکی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی تۆکمەوتەواوی ھاوکارییە ستراتژییەکانی نێوان دوو وڵات ڕابگەیەنین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە کۆتایی دیدارە چڕوپڕەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین وتی: لەم سەردانەدا ھەردووک لا لە سەر ئەوە ڕێککەوتین کە دەستپێکی ڕاپەڕاندن و پراکتیزە کرانی ڕێککەوتنی ھاوکارییە ستراتژی و دێژماوە تۆکمەوتەواوە ٢٥ ساڵەکەی نێوان دوو وڵات ڕابگەیەنین.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەو بابەتانەی دیکە کە لە بەرنامەی کاردا بوو ئەمەیە کە ئێمە بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە ٢٥ ساڵەکەو بابەتگەلی جۆربەجۆری ناوچەیی و نێونەتەوەیی ھەڵگری پەیامی نووسراوەی سەرۆک کۆماری ئێریانی ئیسلامی بۆ سەرۆ ک کۆماری چین بووین.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بە دەربڕینی ئەمەی کە لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەناو پرسی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانیش بە چڕوپڕی قسەمان کرد، وتیشی: نوێنەری چین لە ڤییەنا لە پاڵ نوێنەری ڕووسیا ڕۆڵێکی ئەرێنی لە داکۆکی کردن لە مافی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان دەگێڕن.

وتیشی: بە ھیواین کە لایەنەکانی ڕۆژئاواش بە ڕوانگەیەکی ڕاست بینانەو بە مەبەستی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش کە ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانیشی تیادا ڕەچاو کرابێت، دانوستانەکان لە ڤییەنا پێ و شوێن بگرن و دەستەڵاتی پێویستیان ھەبێت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە کۆتایی دا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش لە کورتەماوەدا پێشوازی دەکات، بەڵام دیارە ئەمە بەستراوەتەوە بە لایەنە ڕۆژئاواییەکانەوە.

سەرپەیڤ