May 14, 2022 07:18 Asia/Tehran
  • پۆتین ئامادەیە لەگەڵ زیلینسکی کۆبێتەوە

‌ وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند" مۆسکۆ لاریی نییە وەک پرەنسیپ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پۆتین لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا زیلینسکی کۆبێتەوە، بەڵام پێویستە بەڵگەنامەی کۆتایی ئامادە کرابێت".

لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رۆژنامەنووسان دیمیتری بیسکوف وتەبێژی کۆشکی کرملین، رایگەیاند" هەڵوێستمان بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان نەگٶڕدراوە، ئێوە هەڵوێستی سەرۆکی روسیا دەزانن، کەس وەک پرەنسیپ شێوە کۆبوونەوەیەکی وا رەتناکاتەوە، بەڵام دەبێت ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت".

هەروەها وتیشی " پرسەکە تەنها پەیوەندی بە بەڵگەنامەی گونجاوەوە هەیە، کە دەبێت لە بەرزترین ئاست دا کۆتایی پێ بهێنرێت ".

ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە جوڵەیەک لە ئارادا نییە بۆ ئامادەکردنی ئەو بەڵگەنامە هاوبەشەی نێوان روسیا و ئۆکرانیاو، هیچ وەڵامدانەوەیەک نییە لەلایەن کێفەوە بۆ پێشنیارەکان و مۆسکۆ  دەڵێت " مەرجەکانی ئێمە زانراوە و پێشکەشی کێف کراوە، بەڵام ئەوان وەڵامیان نییە".

تا ئێستا ھەردوو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکرانیا چەندجارێک لە بیلاروسیا و تورکیا کۆبوونەتەوە، هەروەها لە رێگای نێتەوە کۆبوونەوەکان درێژەی هەیە. 

سەرپەیڤ