ئاب 05, 2022 13:50 Asia/Tehran
  • دیداری ئۆلیانۆف لەگەڵ ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری ئێران

ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری ئێران و ئەندامی تاقمی دانوستانکاری ڕووسیا لە ڤییەنا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«عەلی باقڕیی کەنی»ئەندامی باڵای تاقمی دانوستانکاری ئێران و «میخاییل ئۆلیانۆف» ئەندامی تاقمی دانوستانکاری ڕووسیا لەم دیدارەدا لە بارەی بابەتی جۆربەجۆرەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

«باقڕی» ڕۆژی ڕابردووش بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ «ئێنریکە مۆرا» یاریسدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو «پیتر لاونسکی ئیفتیھال» جێگری وەزارەتی دەرەوەی نەمسا دیدارو وتووێژی کرد.

وتووێژ لەنێوان نوێنەرانی ئێران و لایەنەکانی دیکە لە ئەمڕۆوە لە ئاستی جۆربەجۆردا بەردەوام دەبێت.

شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی «عەلی باقڕیی کەنی» بە مەبەستی بەردەوام کردنی دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان گەییشتە ڤییەنای پێتەختی نەمسا.

سەرپەیڤ