ئادار 18, 2023 23:24 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە هەوڵی بڵێسەدار کردنی ئاگرەکەی شەڕی ئۆکرانیایە

ڕۆژنامەیەکی چینی ڕایگەیاند، ڕەتکردنەوەی داواکاریی ئاگربەست لە ئۆکرانیا لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژەیە بۆ پاڵنەرە سەرەکییەکانی واشنتۆن لە پەرەپێدانی ململانێکان و بەکارهێنانی ئۆکرانیا بۆ لاوازکردنی ڕووسیا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز، دژایەتی ئەمەریکا بۆ داواکەی چین لەمەڕ چەسپاندنی بۆ ئاگربەست لە شەڕی ئۆکرانیا ئەوە دەسەلمێنێت کە پەکین هەمیشە بەدوای ئاشتی و دیالۆگدا دەگەڕێت، بە پێچەوانەی ئەمریکاوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «جۆن کیربی» وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێش سەردانەکەی «شی جینپینگ» بۆ ڕووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە لەم کاتەدا پشتیوانی لە داواکاریی ئاگربەست ناکەین، چونکە باوەڕمان بەوە نییە کە ئەمە هەنگاوێک بێت بەرەو ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام.

وتیشی: ئاگربەست لە ئێستا بە کردەوە پشتڕاستکردنەوەی سەرکەوتنی ڕووسیایەو بەس.

سەرپەیڤ