ئادار 12, 2018 13:06 Asia/Tehran
  •  باڵوێزی ئیمارات لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

باڵوێزی ئیماراتی یەکگرتوو لە بەغدا هاوڕێی شاندێکی ئابووری چاوی کەوت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا .

نوسیگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند حەیدەر عەبادی لە دیداری حەسەن ئەحمەد شەحی باڵوێزی ئیمارات لەم وڵاتە جەختی کردەوە لەسەر بەهێز کردنی هاریکاریەکانی عێراق لە گەڵ ئیمارات و هەموو وڵاتان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش .

حەسەن شەحی باڵوێزی ئیمارات وێڕای پیرۆزبایی گوتنی سەرکەوتنەکانی هێزە عێراقیەکان بەسەر ترۆریسمدا ، باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کرد بۆ بنیاتنانەوەی مزگەوتی جامعی مێژوویی " النوری " لە گەڵ منارە لارەکەی کە رێکخراوی ترۆریستیی داعش لە رۆژانی بەرایی داگیرکردنی موسڵدا وێران کرد .

لە مانگەکانی رابردوودا کە خەلافەتی خۆناودێری داعش لە عێراق کۆکرایەوە ، وڵاتانی عە رەبی کەنداوی فارس و لە سەروویانەوە سعودیە و ئیمارات کەوتوونە خۆ و بە دوای زیاد کردنی ئامادەبوون و دزەی خۆیان لە عێراق دان .