ئادار 12, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • چارەنووسی نادیاری یازدە هەزار عێراقی پاش ڕزگارکرانی مووسڵ

بەرپرسی پۆلیسی عێراق وتی: سەرباری کۆنترۆڵ کرانەوەی شاری مووسڵ لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش، لەمەڕ چارەنووسی هەزاران عێراقیی ئەو شارە هیچ زانیارییەک لەدەستدا نییە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، باسم عەلی حەججار فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق، وتی: تیرۆریستانی داعش پاش کەوتنی مووسڵ، زیاتر لە یازدە هەزار کەسی سیڤیلیان گرت و سەرباری ئەوەی حکومەت و هێزە ئاسایشییەکانی عێراق پاش ڕزگارکرانی مووسڵ، هەموو ناوەندەکانی جێگیربوونی تیرۆریستانیان گەڕاوەو تەرمی بەسەدان هەزار کەس کەوتووەتەدەست، بەڵام هەروا هیچ شوێن پێیەک لە کەسانی بێ سەروشوێن بوو لەدەستدانییە.

حەیدەر عەبادی دەی ژوولای٢٠١٧ هەواڵی کۆنترۆڵ کرانی بەتەواوەتی مووسڵ لە چنگ گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە هەر لە عێراق، شاندێکی حکومەتی فدراڵی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی ئەلعلاق سەرۆکی بانکی مەرکەزیی ئەو وڵاتە بۆ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر. بڕیارە، لەدانیشتنی نێوان بەرپرسانی بەغداو هەولێر لەمەڕ پرسە دراڤییەکانی نێوان دوولایەن وتووێژ بکرێ.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بە دانوستانی تەلەیفونیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەو حکومەتەو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، وتی: دانوستانی تەلەفونیی نێوان دوولایەن سەبارەت بە پرسەکانی جێی ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێر بووە.

سەرپەیڤ