کوژرانی کەسانی سیڤیل بە دەس بە جێماوانی داعش لە باکووری ئێراق
ئادار 12, 2018 21:23 Asia/Tehran
سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە کوژرانی 9 کەس لە دوو پەلاماری بە جێ ماوانی داعش بۆ سەر ناوچەگەلێک لە پارێزگای سەلاحەدین و کەرکووک هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە ئەلحەیات بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە لە په لاماری تێڕوڕیستانی تەکفیری بۆ سەر ماڵی شێخێک لە نزیکی شورەقات لە پارێزگای سەلاحەدین داعشیەکان ئەو شێخەی هوزەکە و منداڵەکەیان و هەروەها دوو کەس لە میوانەکانیان کوشت . لە هەمان حاڵدا لە شارۆچکەی نەجانە لە باشووری شارۆچکەی کەرکووک پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بە دەس تڕوڕیستانەوە کوژران . دەوڵەتی ئێراق 21 دیسامبری 2017 لە کۆتایی سەربازی تاقمی تڕوڕیستی داعش هەواڵی دا بەڵام بە جێ ماوانی ئەو تاقمە جار جارێک پەلامارگەلێک لە ناوچە ئەنجام ئەدەن .