ئادار 13, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • پێداگری مالکی لەسە وەلانرانی سیستمی بەش بەندی کراوی دەسەڵات لە هەڵبژاردنەکانی عێراق

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بە پێداگری لەسەر پێویستیی وەلانرانی سیستمی بەش بەندی کراوی دەسەڵات لەم وڵاتە وتی: نەتەوەی عێراق لە بەرانبەر تیرۆریسمدا یەکدەنگ ویەکپارچەن.

بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی دوشەممە لە دیداری سەرۆکان وشێخەکانی عەشایری سەربە پارێزگەی واسیت لە ڕۆژهەڵاتی عێراق وتی؛ دەستکەوتەکانی بەدی هاتوو لە عێراق پەیامیکی ڕوون ودیاری کراوی ڕوو لە تیرۆریستەکان هەبوو وئەوەیش، یەکیەتی نەتەوەی عیراقە. جێگری سەرۆک کۆماری عێراق پیداگری کرد: سیستمی بەش بەندی کراولە عیراق سەرکەوتوو نەبووە وعێراق دەبێ بەرەو سیستمی سرۆشتی بڕوات کە هەموو وڵاتانی دێموکراتیکی جیهان پەیرەوی لێ دەکەن حەرەکەت بکات وئەویش هەمان سیستمی زۆرینەی سیاسیە کە هەمووان لە دەسەڵاتدارەتی بەشدارن.

هەرلەم حاڵەدا مۆقتەدا سەدر سەرۆکی باڵی سەدرلە وتاردانێکدا لە خەڵکی عێراق داوای کرد هەتا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەشداری بکەن.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق بڕیارە دوازدەی مانگی مای دووهەزاروهەژدە لە هەژدە بەشی هەڵبژاردەیی لە سەرانسەری عیراق لەوان ناوچە ئازاد کراوەکان لەژێر داگیر کاری داعش بەرێوە بچێت.