ئادار 13, 2018 18:56 Asia/Tehran
  • فواد مەعسوم لەتەیید کردنی  بودجەی ساڵی دووهەزارو هەژدەی عێڕاق خۆی بوارد

میدیا عێراقیەکان هەواڵیان دا کە سەرۆک کۆماری عێڕاق وێڕای خۆبواردن لە تەیید کردنی بودجەی ساڵی دووهەزاروهەژدەی ئەم وڵاتە ، بودجەی جاڕێکی تر گەڕاندوەتەوە بۆ پەرلەمان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، بەگیڕانەوە لە کاناڵی دیجلە، فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە پشت ڕاست کردنەوەو تەییدی بودجەی گشتیی ساڵی دووهەزارو هەژدەی دەوڵەتی عێراق خۆی بوارد.

بە پێی ئەم هەواڵە دوای ئەمەکە ئەمدواییە بە پێی شەڕوکێشە زۆرەکانی پەرلەمانی عێراق بودجەی تەیید کردبوو، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وێڕای خۆ بواردن لە تەیید کردنی ، بودجەی جارێکی تر گەڕاندەوە بۆ پەرلەمان.

کەم کرانەوە ودابەزاندنی بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵ ی عێراق یەکێ لە هۆوهەگەرە سەرەکیەکانی ناکۆکی بیر ورای لایەنەکانی کورد لەگەڵ بودجەی بە دەستەوە دراو بە پەرلەمان بوو کە هەتا بایکۆتی کۆبوونەوە کان لێکدانەوەی بودجەیش چووە پیش بەڵام لەکۆتایی دا نێزیک بە دەڕۆژ لەمەوپێش پەرلەمان بودجەی ساڵی دووهەزارو هەژدەی عێڕاقی پەسەن کرد.