May 14, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • مەکگۆرک لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە

"بڕێت مەکگۆرک"ی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەبەناو شەڕی دژبەداعش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبۆوەو تاوتوێی دۆخی دوای هەڵبژاردنیان کرد .

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوێنی برێت مەکگۆرک بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کراوە، لەوانەش پێویستییەکانی قۆناغی داھاتوو بە تایبەتی دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەگەڵ گرنگی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان پارت و قەوارە سیاسییەکان لە پێناو پێکھێنانی حکومەتێک کە توانای ھەبێت بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە گەل لە ئەستۆ بگرێت و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن.

سەردانەکەی برێت مەکگۆرک بۆ بەغدا دوای رۆژێک لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دێت کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو و ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەش ناڕەزایەتی زۆربەی لایەنەکانی عێراق و بەتایبەتیش هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ