تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 17:06 Asia/Tehran
  • بەھرەوەرگرتن لە جاددەی نێونەتەوەیی عێراق-سووریا لە داھاتوویەکی نزیک دا

پارێزگاری ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق باسی بەھرەوەرگرتن لە جاددەی نێونەتەوەیی نێوان عێراق-سووریای کردووە لە داھاتوویەکی نزیک دا .

عەلی فەرحان حەمید پارێزگاری ئەنباری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند : جاددەی نێونەتەوەیی نێوان عێراق- سووریا لە ڕووی تەکنیکی و لۆجیستیکییەوە ئامادە بووەو لە داھاتوویەکی نزیک دا دەچێتە واری کەڵک وەرگرتنەوە.

عەلی فەرحان حەمید وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە کرانەوەی جاددەو بوارگەکان بۆ بەھێز کرانی ڕەوشتی ئابووریی ناوچەکە گەلێک گرینگ و پێویستە، وتیشی: پرسی ئاسایشتی بۆ ئامادە کردنی جاددەکان لەوانە جاددەی نێونەتەوەیی نێوان ئۆردۆن، سووریا و عێراق لە حاڵی پێ و شوێن گیراندایە.

بەرلەمە وەلید موعەللیم وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا داوای لە ئیبراھیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق کرد بوو کە بە ھاوکاریی دوو وڵات بوارگە سەر سنوورییەکانی دوو وڵات واتە بوکەمال - قائیم  لە پارێزگاکانی دێرۆزووری سووریاو ئەنباری عێراق بکرێنەوە.

بوارگەی سەرسنوورییوەلید کە لە سووریادا بە ناوی تەنف دەناسرێت، لەو بوارگانە سەرسنوورییە گرینگانەی دیکەی نێوان سووریاو عێراقە.

سووریا لەگەڵ عێراق دا نزیکەی ٦٠٠ کیلومەتر سنووری ھاوبەشی ھەیە کە زۆربەی ناوچەگەلی بیاوانین. تیرۆریستانی داعش دوای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق شکستیان ھێنا بەرەو ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریا ھەڵاتوون.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ