ته‌مووز 14, 2019 13:36 Asia/Tehran

هێزەکانی بەسیجی خۆڕاگری ئێراق ناسراو بە "حەشدی شەعبی" ڕۆژی شەممە گەورەترین حەشارگەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە زنجیرەچیاکانی حەمرین لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس؛ لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەیان تیرۆریستی داعش کوژران.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.

حەشدی شەعبی کە لە هێزی جەماوەریی ئێراقی پێکهاتووە، بە فەتوای ئایەتووڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە  پاش ڕووخانی شاری موسڵ لە  ژوەنی ٢٠١٤ پێکهات و ساڵی ٢٠١٦ بە ڕەزامەندنیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کەوتە ژێر ڕکێفی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق.