کوژراوێک و 29 بریندار لە تەقینەوەکانی بەغدا
ئاب 13, 2019 07:51 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستیی عێراق ئێوارەی دوشەممە رایگەیاند لە تەقینەوەی هەماری تەقەمەنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە ناوچەی دەورە باشوری بەغدا ، کەسێک کوژراو 29 کەسێکی دیکە بریندار بوون .
هەندێ سەرچاوەی هەواڵ بانگەشەی ئەوەیان کرد فڕۆکەیەکی نەناسراو ئەم بنکە سەربازیەی پێکاوە .
کاربەدەستانی فەرمیی عێراق تا ئێستا لەمبارەوە لێدوانیان نەبووە .
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی کوژرانی هەشت ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان کرد .
کەناڵی مەیادین بە گێڕانەوە لە رێکخراوی نەهێشتنی تیرۆریسمی عێراق راگەیاند : لە هەڵمەتی رۆژی دوشەممەی هێزەکانی ئەم دامەزراوەیە لە دژی بنکەکانی داعش لە پارزێگەی ئەنبار هەست ئەندامی داعش کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون . ئەم هەڵمەتە بە پشتێوانی هێزی ئاسمانیی ئەنجام بوو .