ئاب 20, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • نوجەبا: سێناریۆی ئەمریکا لە هێرش بۆسەر حەشدی شەعبی شکستی هێناوە

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق سێناریۆی ئەمریکا لە هێرش بۆسەر ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە شکست هێناو زانی و پێی داگرت: داگیرکەرانی ئەمریکی لەڕۆژانی داهاتوودا بەرەوڕووی بێ ئاکامیی زیاتر دەبن لە عێراقدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، "فراس یاسر" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی نوجەبای عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەوبارەوە وتی: ئەمریکا بەهەموو شێواز سێرەی گرتووەتە حەشدی شەعبی بەڵام حەشدی شەعبی بەهاوکاریی هێزە ئاسایشییەکان توانیویەتی گەڵاڵەی ئەمریکا لەساڵی٢٠١٤دا بەوپەڕی دەسەڵات و بەخێرا لەناوببات. ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی نوجەبا پێی داگرت؛ ئەمریکا بڕیاریەتی خۆراگری لەناوچە ڕۆژاوایەکانی عێراق بکاتە ئامانج، بەڵام لەگەیشتن بەو ئامانجە شکستی هێناوە. لەهەمان کاتدا، "قەیس خەزعەلی" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی "عەسائیب ئەهلی حەق"ی عێراقیش لەبارەی درێژەی تەقینەوەکان لە جبەخانەکانی حەشدی شەعبی وشداریی دا. دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو میدیا عێراقییەکان هەواڵی تەقینەوە لە پێگەی سەربازیی "ئەلسەقەر" ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هەڵکەوتوو لە باشوری بەغداو کوژرانی کەسێک و برینداربوونی٢٩ کەسی دیکەیان ڕاگەیاند.

لە نۆزدەی ژوولای ڕابردووش پێگەی "ئەلشوهەدا" لە عامرلی پارێزگای سەلاحەدین وپاشان ، پێگەی ئەبوو مونتەزەر محەممەداوی لە پارێزگای دیالەی عێراق کەوتەبەرپەلامار کە ئەنجامدەرانی نەناسران.

بەقسەی ژمارێک کارناس، پەلامار بۆسەر حەشدی شەعبی، ستراتژیەکی ئەمریکییە کە بەهاوکاریی زایۆنییەکان وبەکرێگیراوانیان لەناوخۆی عێراقدا بۆ تۆڵە سەندنەوە لە دەسکەوتەکانی حەشدی شەعبی لە شکست پێهێنانی داعش ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ