ئه‌یلوول 08, 2019 09:34 Asia/Tehran
  • دەوری گرینگی حەشدی شەعبی لە دابین کردنی ئاسایش بۆ زیارەتکارانی حسێنی

وەزیری بەرەڤانیی ئێراق ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە دەوری گڕینگی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەریی ئێراق "حەشدی شەعبی" لە دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی حسێنی (ع).

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ''نەجاح ئەشمری" ڕۆژی شەممە وتی: هێزەکانی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەریی ئێراق "حەشدی شەعبی" ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕن لە دابین کردنی ئاسایشی بە ملوێنان زیارەتکار کە بە بۆنەی ڕۆژانی موحەڕەم و عاشورای حسێنی (ع) خۆیان دەگەیەننە کەربەلا.

هەموو ساڵێ لە مانگی موحەڕەمدا بە ملوێنان زیارەتکار لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراق لەوان ئێران بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی تاسوعا و عاشورای حسێنی (ع) بەرەو کەربەلا وەڕێ دەکەون.

حەشدی شەعبی کە لە هێزی جەماوەریی ئێراقی پێکهاتووە، بە فەتوای ئایەتووڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە  پاش ڕووخانی شاری موسڵ لە ١٠ی ژوەنی ٢٠١٤  و زاڵ بوونی داعش بە سەر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ئێراق پێکهات و ساڵی ٢٠١٦ بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە چوە ژێر ڕکێفی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراقەوە.

بەشداریی بەربڵاوی خەڵک بەتایبەت لاوانی ئێراقی لە تەنیشت سوپا لە چوارچێوی بەسیجی جەماوەریدا ، توانای سەربازیی ئەم وڵاتەی دووهێندە کرد و ئەنجامەکەیشی ئازاد کرانی ئێراق لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش بوو.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی زۆری ئەنجام دا.

 

سەرپەیڤ