تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:01 Asia/Tehran
  • پیلانی داعش لە «کەرکوک»ی عێراق شکستی هێنا

حەشدی شەعبیی عێراق شەوی یەکشەممە باسی بێ ئەنجام بوونی پەلەقاژەی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ دەست گرتن بەسەر بڕێک لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ریال (تاهیر عەبدوڵڵا) سەرکردەی گوردانی تایبەتیی تیپی 15ی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە هەڵمەتێکی تایبەتی دا توانییان جوڵانەوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکوک لە گۆ بخەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی تاهیر عەبدوڵڵا ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە هێرش بکەنە سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکوک.

سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .