تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:54 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی دژی تیرۆریستیی حەشدی شەعبیی عێراق لە باکووری ئەم وڵاتە

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دەرەنجامی سەرکەوتووی هەڵمەتێکی دژەتیرۆری کردووە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوای باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ناوەندی هەواڵدەریی میهر، عەلا ئەلوەحیلی لە سەرکردەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە هەڵمەتی هێزەکانی ئەم ڕێکخراوە جەماوەرییەی عێراق، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان گیراون ، وتیشی: کۆمەڵێک هەڵمەتی هاوچەشنی دیکەش بۆ لەنێو بردنی تۆکمەوتەواوی بەرماوەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش بەرنامەیان بۆ داڕێژراوە.

هەر لەم حاڵەدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراقیش مۆڵگەی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کردووەتە ئامانج.

حەشدی شەعبیی عێراق شەوی یەکشەممە باسی بێ ئەنجام بوونی پەلەقاژەی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ دەست گرتن بەسەر بڕێک لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە.

سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.

سەرپەیڤ