کانونی یه‌که‌م 04, 2019 12:52 Asia/Tehran
  • کرانەئامانجی پێگەیەکی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق

پێگەیێکی سەربازانی ئەمریکی جێگیر لە عێراق، بە پێنج رۆکێت پێکرا.

کەناڵی سومرییە نیوزی عێراق بەگێڕانەوە لە بەیاننامەی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند؛ پێنج رۆکێت رۆژی سێ شەممە گیرایە پێگەی سەربازانی ئەمریکیی"عەینولئەسەد" لەپارێزگای ئەنبار لەڕۆژاوای عێراق.

جارێ کەس یان لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

عەینولئەسەد، پێگەیەکی سەرەکیی سەربازانی ئەمریکی لەعێراقە.

زۆربەی خەڵک و گرووپە عێراقییەکان وێڕای نەیارەتی لەگەڵ ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لەوڵاتەکەیان، ئامادەبوونی هێزی بیانی لە عێراق بەهۆکاری سەرەکیی ناهێمنی و ئاڵۆزیی لەو وڵاتەدا دەزانن.