کانونی یه‌که‌م 04, 2019 15:13 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لە بەیان نامەیەکدا پیداگری کرد: هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بە وادە وبەڵێنی جیدی بە بەرپرسایەتی خۆی، هیچکات ئیزنی گەڕانەوەی داعش بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشت وپاوەجیی عێراق نادات.

" ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لە سەر ئامادەیی یەکەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە بەربەرەکانێ لەگەڵ شانە داعشیەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق پیداگرت ووتی: بوونی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە هێڵی بەرایی خەباتکاران ، پێشاندەری هەست وئیحساس ووادەو بەڵێنییان بە بەرپرسایەتی ،زیدو نیشتمان وگەلەکەیان .جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە پیداگری لە سەر ئامادەیی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داعشیەکان لە هەموو پارێزگاگەلێک کەداگری هەڵمەتی " ئیرادەی سەرکەوتن" لەدژی تیرۆریستە بەجێ ماوەکانن ، وتی: نابێ داعش جارێکی تر هەڕەشەیەک بێت بۆ ئاسایشتی عێراق. لە بەیان نامەی حەشدی شەعبی دا هاتووە: هێزەکانی لەشکەری ٤٤ی حەشدی شەعبی پاشنێوەرووی سێشەممە پەلاماری نوێی داعش بۆ سەر ناوچەی ئەلحەزر لە باشووری شاری موسڵ یان پوچەڵ کردەوە. حەشدی شەعبی پیداگری کرد، مەبەستی تیرۆریستەکان  ئاڵوزی نانەوە لە گوندو شارۆچکەکانی باشووری پارێزگەی نەینەوا وباکووری ڕۆژئاوای پارێزگەی سەلاحەدین وهەروەها داخستنی ڕێگای پێوەندی سەرەکی بوو. هەڵمەتی " ئیرادەی سەرکەوتن " لە حەوتی ژوییەی ڕابردوو دەسپێکراوە وهەتا ئێستاکە سێ قۆناخ لەم هەڵمەتە بە سەرکەوتن کۆتایی پێ هاتووە. 

سەرپەیڤ