شەهید بوونی سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە سامڕا
ئادار 15, 2020 08:27 Asia/Tehran
حەشدی شەعبیی ئێراق ڕایگەیاند کە سێ ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە لە پارێزگای سەڵاحەدین شەهید بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومریە؛ تیپی ٣١٤ی ئۆپەراسیۆنیی حەشدی شەعبی لە سامڕا ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سێ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە سامڕا لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعشی شەهید بوون.
لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: ئەو سێ شەهیدە خەڵکی پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا و واست بوون.
حەشدی شەعبی ئێراق ئۆپەراسیۆپنی گەورەی ناس کردن و گرتنی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین جێبەجێ دەکات.
ئەو ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدا درێژەی هەیە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی چەندین جار بنکە و مەتەرێزەکانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکاندا لەوان لە سەڵاحەدین بۆردومان کرد.