عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کردەوە
May 23, 2020 07:13 Asia/Tehran
لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی بڕیاریداوە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.
بڕیاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازیی و یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.
جێی باسە بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی له چوارچێوه‌ی ڕێنماییەکانی خۆپاراستنە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.