May 25, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • رەتکرانەوەی ھەواڵی دەستپێبوونەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق لە سەرەتای مانگی داھاتووڕا

جیهاد کازم گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مەدەنی عێراق له ‌لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرەتای مانگی داهاتوو رەتکردەوە.

گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مەدەنی عێراق راشیگةیاند راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەخایەنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە، سەرەتای مانگی داهاتوو، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، بەڵکو شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی، بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن.

هەینی رابردوو، 22ی ئەم مانگە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ئایار، درێژه‌ بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەدرێت.