May 26, 2020 02:42 Asia/Tehran
  • راوێژی کاربەدەستانی عێراق و ڕووسیا بۆ پاوەجێ کردنی بازاڕی نەوت و گاز

کۆشکی کرملین رایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڤیلادیمیرپوتین و موستەفا کازمی گفتوگۆیان لەسەر هەوڵی پاوەجێ کردنی بازاڕی نەوت و گاز کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سپۆتنیک ، قەیرانی نەوت لە ئێستادا کاربەدەستانی  عغێراق و ڕووسیای بۆ ئەوە ھان داوە ھەتا ڕێگاچارەیەک بۆ ئەم گرفتە بدۆزنەوە.

لەم پەیوەندییەدا بەشی رۆژنامەوانیی کۆشکی کرملینی ڕووسیا رایگەیاندووە، دوو کارەدەستی باڵای عێراق و ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا جەختیان لە ھارێکاری و ھەوڵی ھاوبەش کردووەتەوەو بۆ دۆزینەوەی تەگبیرێکی کارا لە ئاراستەی پاوەجێ کردنی بازاڕی سووتەمەنی و وزە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا و موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندنیان بۆ رێککەوتنی (ئۆپێک) کردووە و تیشکیان خستوەتەسەر گرنگایەتیی هەوڵە بەردەوامە هاوبەشەکان لەو بارەیەوە.

ئەم دوو کارەبەدەستە باڵایەی عێراق و ڕووسیا بەشێوەیەکی ئەرێنی تاوتوێی ئەو ڕێککەوتنانەیان کردووە کە ڕوسیا و عێراق بەشداریان تیایدا کردووە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی (ئۆپێک) لەپێناو زاڵبون بەسەر قۆناغی سەختی قەیرانی نەوت دا. 

سەرپەیڤ