May 29, 2020 05:24 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی جەماوەرو میدیاکانی عێراق بەرامبەر بە ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی خەڵک دژی ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکادا

جەماوەرو میدیاکانی عێراق بەرامبەر بە ناڕەزامەندی دەربڕینە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ڕۆژانی ئەم دواییەی خەڵک دژی ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکادا، داوایان لە کاربەدەستانی وڵاتەکەیان کرد کە ھەڵوێستێکی ھاوچەشن لە بەرامبەر سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی عێراق بگرنەبەر.

جەماوەری ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کرداری بێ بەزەییانەی پۆلیسی شاری«مینیاپۆلیس»ی ئیالەتی «مینەسوتا»ی ئەمریکا  کە بووە ھۆی گیان لەدەست دانی پیاوێکی ڕەش پێست ڕژانەنێو شەقام و بازاڕەوەو داوای چەسپێندرانی دادگەری و دادگایی کرانی پۆلیسە ڕەگەزپەرستەکەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، جەماوەرو میدیاکانی عێراق ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی خەڵکی ئەمریکا بە باشترین ھەل دەزانن بۆ بەرنگار بوونەوەی دەوڵەتی ئەمریکا.

کاربەرانی عێراقی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وتوویانە، باڵوێزخانەی عێراق لە واشێنگتۆن دەبێ وەک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کە بۆ توندکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە عێراق دا بەیاننامەی داکۆکی دەر دەکرد، ھەر ئاوا سیاسەتێک لە ھەمبەر ناڕەزامەندی دەربڕینەکان لە ئەمریکادا ڕەچاو بکات.

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی چوارمانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٢٠٠ شارومەندی ئەمریکی لە بەر توندوتیژیی پۆلیسی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.

بە شێوەیەکی ئاسایی دادگەکانی ئەمریکا، ئەوفەرمانبەرانەی پۆلیس کە دڕندەکاری دژبە ڕەش پێستەکان دەکەن ، بە تاوانبار نازانن و یان سزایەکی قورسیان بۆ لەبەرچاو ناگرن.

 

سەرپەیڤ