حوزه‌یران 30, 2020 22:12 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی ھاوپەیمانیی گشتداگری «عەراقیون» لە لایەن عەممارحەکیمەوە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سەدەمین ساڵگەڕی شۆڕشی ساڵی ١٩٢٠ ی ئەم وڵاتە، پێکھاتنی ھاوپەیمانیی پەرلەمانیی گەورەو گشتداگری «عەراقیون»ی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە سەدەمین ساڵگەڕی شۆڕشی ساڵی ١٩٢٠ ی ئەم وڵاتە،وتی:  ھاوپەیمانیی «عەراقیون» داگری ھێزەسیاسییەکان و کەسایەتییە سەربەخۆ نیشتیمانییەکان دەبێت و چالاکیی خۆی لە دامەزراوە حکومییەکانەوە دەست پێ دەکات.

ناوبراو وتیشی: ھاوپەیمانیی «عەراقیون» لە دەوڵەتێکی ھێزمەندو خاوەنی دەستەڵاتی سەرزەوینی کە خواستی جەماوەری لە پشت بێت، داکۆکی دەکات و بە دوور لە ھەرچەشنە بەش بەشێنییەک و بە دەر لە سات و سەودا گومانلێکراوەکان و تەبایی بێ ئەنجامی کاتی، دەجوڵێتەوە.

«سەیید عەممار حەکیم» بەھێزکرانی حکومەت و دامەزراوەکانی و یارمەتی دانی ڕاپەڕێندرانی یەکسانیی یاسا بۆ ھەمووان و گەڕانەوەی متمانە بەرامبەر بە میکانیزمی سیاسیی وڵات، داکۆکی لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە سوپاو پۆلیس و حەشدی شەعبی و دەزگای دژەتیرۆرو ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەرکمەندکرانیان و ھەروەھا دوور خستنەوەی عێراقییەکان لە بەگژداچوونەوەی ناوچەیی و پێکدادانی نێونەتەوەییی، وەک گرینگترین ئامانجەکانی ھاوپەیمانیی «عەراقیون» ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ