ته‌مووز 01, 2020 19:38 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی تازە لە باکووری عێراق

ھێزەکانی عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی دعشیان لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق دۆزییەوە.

ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە لە ناوچەی «حەمییات» لە نێوان موسڵ و نەینەواو ناوچەی تەلەعفەر دۆزراوەتەوە کە ھەڵگری تەرمی سەدان کەسی سڤیلی عێراقی بووە کە شوناسیان نادیارە.

ئەوانەی لەم گۆڕە بەکۆمەڵەدا نێژراون لە لایەن تیرۆریستانی داعش و لە ڕەوتی ھێرشی سەر نەینەوا لە نیوەی ساڵی ٢٠١٤دا کوژراون.

وەک باسی دەکرێت ژمارەی ئەوانەی لەم گۆڕەدا نێژراون ٦٠٠ کەس دەبێت.

ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دوای تێپەڕینی دوو رۆژ لەو ئۆپەراسیۆنە دۆزراوەتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ ریشەکێشەکردنی تیرۆریستانی داعش لە باکوور و رۆژهەڵاتی عێراق ئەنجام دراوە.

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی سنووری پارێزگای نەینەوا لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە کۆتایی ٢٠١٧دا کە بۆ ماوەی سێ سال لەژێر کۆنترۆڵی داعش دابوو، ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا، دۆزرانەوە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نوامبەری ساڵی ٢٠١٨ ڕایگەیاند تاقمی تیرۆریستیی داعش پتر لە ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی لەو ناوچانەی عێراقدا ھەڵقەندووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٧ داگیری کردبوون.

سەرپەیڤ