ته‌مووز 02, 2020 14:47 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ھەڵمەتی ئاسایشتیی دژی داعش لە باکووری بەغدا

ھەڵمەتی ھێزە لەشکری و ئاسایشتییەکانی عێراق دژی چەکدارانی داعش لە باکووری بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ھەڵمەتی ھاوبەشی سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعش و پتەوکردنەوەی ئاسایشت و سەقام لە بەغدا دەستی پێ کرا.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە

سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ھەڵمەتی زۆریان بۆ ڕاماڵینی ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لەبەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام داوە ، کە ئەو ھەنگاوانە ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ