ڕەخنەی وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن
تهمووز 02, 2020 19:11 Asia/Tehran
وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆنی بە ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕەوایەتی بەخشین بە داگیرکاری لێکدایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی ئەلعالەم،«نەسر شمەری» وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئەمریکا وتیشی: ئەو دانوستانانە لە ڕاستی دا ھەوڵدانێک بوو لە ئاراستەی بەزاندنی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق.
پەرلەمانی عێراق پێنجەمی ژانویەی ٢٠٢٠ گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی لە خاکی عێراق و کۆتایی ھێنان بە ئەرکە ڕواڵەتییەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی خەباتی دژی داعش تێپەڕاند.
وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ھەروەھا گیرانی ئەندامانی ھێزی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی ئیدانەکردو پێی داگرت کە بزوتنەوەی نوجەبا لە تەنیشتی ئەو ھێزانەدا دەمێنێتەوە.