ته‌مووز 03, 2020 13:20 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی ئاسایشتی و بەرگریکارانە

وابەستەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و سەرۆکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە بارەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری ئاسایشتی و بەرگری وتووێژیان کرد.

سەرداری سەرتیپ «موستەفا مورادیان» وابەستەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و «موحەممەد ڕەزا ئالی حەیدەر» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبوونەوەیەک دا لە بەغدا، ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە بواری جۆربەجۆر لەوانە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە سەربازی و بەرگرییەکانیان لێکدایەوەو لە سەر ھێزمەند کردن و پەرەپێدانیان جەختیان کرد.

«موحەممەد ڕەزا ئالی حەیدەر» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەر یارمەتی دانی عێراق لە بواری خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش و وەک نمونەیەکی برڕایەتیی نێوان ئێران و عێراق لە چاو وڵاتانی دیکەی ناوچەکەو جیھان لێکی دایەوە.

لە دیدارەکەدا کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراقیش ئامادەی بوون، ھەردووک لا لە سەر قوڵ کردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندییە سەربازی و ئاسایشتییەکانی نێوان تاران و بەغداو خەباتی ھەمەلایەنەی دژی تیرۆریستان پێیان داگرت.

سەرداری سەرتیپ «موستەفا مورادیان» وابەستەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق حەوتەی ڕابردووش لە ئاراستەی پەرەپێدان و ھێزمەند کردنی ھاوکاریی سەربازی و بەرەڤانی دا چاوی بە «جومعە عیناد» وەزیری بەرەڤانی و ژەنراڵ «عەبددولئەمیر یارەڵڵا» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کردن.

سەرپەیڤ