ته‌مووز 05, 2020 12:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە تاقیکردنەوەی سیستێمی پاتریۆت

«حەسەن کەریم کەعبی» یاریدەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تاقیکردنەوەی سیستێمی موشەکیی پاتریۆت لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەو کارەی وەک ھەنگاوێکی ورووژێنەرو بەدژی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«حەسەن کەریم کەعبی» یاریدەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: کردەوەکەی اڵوێزخانەی ئەمریکا لە مەڕ تاقیکردنەوەی سیستێمی موشەکیی پاتریۆت ، ئەویش لە ناوچەیەکی مەدەنیی ناوەڕاستی بەغداجێگای قەبووڵ نییە و ئالێنگارییەکی دیکەیە دژی عێراق لە پاڵ ھەنگاوە نایاساییەکانی دیکەدا.

جێگای ئاماژەیە تاقیکردنەوەی ئەم سیستێمە موشەکیە لە بەغدا گیان لەدەست دانی منداڵێکی لێ کەوتەوە.

میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی شەممە باسی کردەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدایان کرد لەمەڕتاقیکردنەوەودامەزراندنی سیستێمی موشەکیی پاتریۆت.

ئەم ھەنگاوەی ئەمریکییەکان ناڕەزامەندیی چین و تاقمە بەربڵاوەکانی عێراقی لێ کەوتەوە.