ته‌مووز 07, 2020 02:24 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» ڕایگەیاند: ئەرکى ئێمەیە تاوانباران ئاشکرا بکەین و رادەستى دادگایان بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق، لە مەڕ تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیماێکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە ئاشکراکردنی تاوانباران و رادەستکردنیانە بە دادگا لە پێناو گەرەنتی کردنی ئاسایشت و ئاشتی لە وڵاتدا.

بەرهەم ساڵح  لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توییتێر وێڕای بە قیزەون ناوبردنی تیرۆری «ھیشام ھاشمی» وەک تاوانێک کە مرۆڤی عێراقی و مافەکانی ژیانی بە ئامانج گرتووە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: کوژرانی چاودێری بەتوانای نیشتیمانی «هیشام هاشمی» لەسەر دەستی لەیاسادەرچوان تاوانێکی قێزەونەو ئێمەش بە ئەرکی خۆمانى دەزانین کە تاوانباران ئاشکرا بکەین و رادەستى دادگایان بکەین لە پێناو گەرەنتی کردنی ئاسایشت و ئاشتی لە وڵاتدا.

«ھیشام ئەلھاشمی» کارناس و شارەزای بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوای دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، لە ناوچەی «زیونە»ی بەغدا لە لایەن چەکدارانی داعشەوە  تیرۆر کرا.