سەرۆک وەزیرانی عێراق کوشتنی «هیشام ئەلهاشمی» ئیدانە دەکات
دوای تیرۆرکردنی «هیشام ئەلهاشمی»، کازمی بەرپرسێکی سەربازی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «مستەفا کارمی» سەرۆک وەزیرانی عیراق کوشتنی لێکۆڵەرو چاودێری ئاسایشتیی وڵاتەکەی «هیشام هاشمی» ئیدانە دەکات و وەک کاردانەوەیەک لە ھەمبەر ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە، فهرماندهی فیرقهی یهکی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لهپۆستهکهی دوردەخاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونە دەستگیر دەکرێن و روبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
ناوبراو وەک دەستنیشان کردنی ھۆکاری سەرھەڵدانی وەھا دیاردەیەکی نائاسایشتی لە عێراق دا پێشی لە سەر ئەوە داگرتووە کە، لەمەوبەدوا چەک دەگەڕێنینەوە دەستی حکومەت.
ھەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق «کازمی» وەک کاردانەوەیەک لە ھەمبەر ڕووداوی تیرۆرکرانی «ھیشام ئەلھاشمی» فهرماندهی فیرقهی یهکی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی لهپۆستهکهی دورخستهوه.
«مستەفا کازمی» بەڵێنی دا کە بکوژانی « ھیشام ئەلھاشمی» دەدۆزێتەوە و دەیانداتە دادگا.