ته‌مووز 07, 2020 17:01 Asia/Tehran
  •  کارناسێکی ناوداری بواری ئاسایشتی لە بەغدا تیرۆر کرا

«ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە تیرۆر کرا.

کۆمەڵێک چەکدارئێوارەی دووشەممە «ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراقیان دوای دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لە ناوچەی «زیونە»ی بەغدا تیرۆر کرد. لە ئێستادا تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو تیرۆرەی گرتووەتە ئەستۆ.

«ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری کاروباری ستراتژی و ئاسایشتی بوو کە ڕوانگەکانی لە کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و میدیاییەکانی عێراق دا سەرنجێکی تایبەتیی دەدرایە.

تیرۆری ناوبراو کۆڕوکۆمەڵە میدیایی و سیاسی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی عێرقی ورووژاندووە و ھەڵسوڕاوانی ئەم بوارە داوای ناس کرانی ھۆکارانی ئەو کردارە تیرۆریستییە دەکەن لە لایەن دەوڵەت و دەزگا ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق، لە مەڕ تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیماێکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە ئاشکراکردنی تاوانباران و رادەستکردنیانە بە دادگا لە پێناو گەرەنتی کردنی ئاسایشت و ئاشتی لە وڵاتدا.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش شەوی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تیرۆری «ھیشام ئەلھاشمی» کارناس و شارەزای کاروباری ستراتژی و ئاسایشتیی عێراقی ئیدانە کرد.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە: بە داخ و مەخابنێکی زۆرەوە ھەواڵی تیرۆرکرانی توێژەرو شارەزای بواری ستراتژیی بەڕێز دکتۆر «ھیشام ئەلھاشمی»مان پێ گەییشت، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ھەنگاوە تاوانکارانەیە کە سیمای دزێوی خۆی بە تیرۆری بلیمەتان دەرخستووە، بە توندی شەرمەزار دەکات.

کەسایەتییە سیاسییەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتیی عێراق شەوی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێکی جیاجیا تیرۆرکرانی «ھیشام ئەلھاشمی»یان شەرمەزار کرد.

 

سەرپەیڤ