ته‌مووز 07, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی کودەتای بەکاوخۆی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی لە عێراق

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق سەربە فراکسیۆنی «فەتح» سەبارەت بە کودەتای لە بەکاوخۆی ئەمریکا دژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلمەعلومە»، «موحەممەد ئەلبەلەداوی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا خەریکی پیلانگێڕانە لە نێوخۆی عێراق دا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و بەرتەسک کردنەوەی ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوەیە.

«ئەلبەلەداوی» باسی دەرکەوتنی نیشانەکانی کودەتای بەکاوخۆی ئەمڕیکا لە عێراق و ھەوڵدانی دژی دامەزراوە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە کردو وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا لە تیرۆریزم لە عێراق و وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان و تەنانەت لە خاکی خۆشی دا بۆ داپڵۆساندنی گەلەکەی داکۆکی دەکات.

ئەمریکا جیا لە بەرەوڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق، بژاردەی توندکردنەوەی کەشی ئاسایشتیی دژی ئەو ھێزانەشی کارا کردووە بۆ ئەوەی وێڕای پێچانەوەی یەکجاریی حەشدی شەعبی و وەدەرنانی لە گۆڕەپانی سیاسی و مەیدانیی عێراق، ئەم تاقمە خۆڕاگرە ئیدی ھیچ جێگایەکی لەم وڵاتەدا نەمێنێ.

سەرپەیڤ