ته‌مووز 11, 2020 08:25 Asia/Tehran
  • یەکەم جوڵەی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان لە لاییەن بەغداوە

بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دوێنێ هەینی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا گەیشتە دەروازەی مونزەرییە لە پارێزگای دیالە و کۆنتڕۆڵی دەروازەکەیان لە ئەستۆگرت.

 

تۆڕی هەواڵی عێراق (واع) بڵاویکردەوە، بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەرەو دەروازەی مونزەرییە لە سنوری پارێزگای دیالە بەڕێکەوتن و بڕیارە کۆنتڕۆڵی دەروازەکە لە ئەستۆبگرن.

دەروازەی مونزەرییە لە پارێزگای دیالە لەدیوی ئێران بە دەروازەی خوسرەوی ناسراوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دەستبەرکاربوونی یەکێک لەو کەرتانەی رەخنەی لێ هەبوو و بڕیاریداوە چاکسازی لەناودا بکرێت، پرسی دەروازە سنورییەکانە بەو پێیەی لە ئێستادا هەر دەروازەیەک  لەلایەن گروپ و لایەنێکی سیاسی کۆنتڕۆڵکراوە و زۆرینەی داهاتەکەی بۆ حکومەت ناگەڕێتەوە.