کوژرانی 2 خۆپێشاندەر لە بەغدا
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا کە لەلایەن زیانلێکەوتووانی کەمپی رەفحاوە ئهنجامدرا، بەهۆی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دوو کەس کوژران و 20ی تریش بریندار بوون.
بهپێیی زانیارییهکان لە گرژی و پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عیراقدا 20 خۆپیشاندەر بریندار بوون و 15ی دیکەیش گیراون.
هاوکات وتەبێژی خۆپیشاندەرانی رەفحاش ئاماژەی بەوەداوه: "سەرمان سووڕما کە نەیانهێشت بێینە بەغداوە و بە گوللـە لێیانداین، سەرەڕای ئەوەی پێشتر مۆڵەتمان وەرگرتبوو". وتهبێژهکهی خۆپیشاندەران ئاماژهی بهوهشداوه: 12 هەزار خۆپیشاندەر لە بەیانی زووەوە لەبەردەم دەروازەکانی بەغدا چاوەڕێن بچنە ناوەوە.
له لایهکی دیکهوه کوتلهکانی دهوڵهتی یاسا، نوجهباو عهسایبی ئههلی حهق و ئیراده، ئیدانهی رێگری کردن له خۆپیشاندانی مووچهی بڕاو و بندیوار و نایاسایی دهکهن.
دانیشتوانی کەمپی رەفحا ئەو کەسانەن کە لەساڵی 1991 لە کەمپی رەفحای سعودیە نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا کران.هاوکات ساڵی 2007 پەرلەمانی عیراق لە چوارچێوەی یاسای زیندانیانی سیاسی مووچەی بۆ سەرجەم دانیشتوانەکە دیاریکرد.