ئاب 26, 2020 15:05 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: بەغدا پێویستی بە یارمەتیی سەربازیی وڵاتانی دیکە نییە

ئەندامێکی لێژنەی پەیوەندیی دەرەوەیی پەرلەمانی عێراق وتی: بەغدا پێویستی بە یارمەتیی سەربازیی وڵاتانی دیکە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی«ئەلعەھد»، «موختار موسەوی» ئەندامی لێژنەی پەیوەندیی دەرەوەیی پەرلەمانی عێراق وتیشی: سوپای عێراق ئەزمونی پێویستی لە بواری جۆربەجۆردا ھەیەو پێویستی بە یارمەتیی وڵاتانی دیکە نییە.

وتەکانی ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە دێت کە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشدتری کردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی لە گەڵ ئۆردۆن و میسر ڕۆژی سێ شەممە چووەتە عەممانی پێتەختی ئۆردۆن.

دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ئۆردۆن ھاوتەریب لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی ئاستی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا بۆ نزم ترین ئاست دابەزاندو لە بەرامبەر دا بووبە داڵدەی سەرکردەکانی پارتی ھەڵوەشاوەی بەعس و توندئاژۆکان و ئەندامانی بنەماڵەی سەددام.

 

سەرپەیڤ